نیسان 24, 2017 17:35 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان داعشی لە هێرشی ئاسمانیی سوپای ئێراق بۆسەر تەلەعفەر

میدیا ئێراقییەکان هەواڵی کوژرانی دەیان داعشی لە هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر تەلەعفەریان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری فورات نیوز، پاش هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکان بۆسەر شاری تەلەعفەر لەڕۆژاوای شاری موسڵ، دەیان تیرۆریستی داعشی کوژران و سێ حەشارگەی داعشیش تێکشکێندرا.

لەلایەکی دیکەوە، پاش بۆسەدانانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە سنوریەکانی ئێراق لەگەڵ ئۆردۆن لەشەوی هەینی ڕابردوو کە کوژرانی هەشت سەربازی ئێراقی و برینداربوونی١٢کەسی دیکەی لێکەوتەوە، وتەبێژی عەشیرەتەکانی ئەنبار ئەمڕۆ وتی: ئەو هێزانە لەهەوڵی ئامادەکردنی ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوکردنی بەرفراوان لەڕۆژاوای پارێزگای ئەنبارن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، بەرپرسی دەرەوەیی بەشی پلاندانانی سەربازیی گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژرا.

سەرلەشکری ئەرکان شاکر جەودەت فەرماندەری پۆلیسی ئێراق ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ژێرفەرمانی، حەوت کەس لە ئەندامانی داعش لەوان ئەبوو یاسین روسی-یان کوشت . ئەو کەسە، بەرپرسی پلاندان بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی داعشیەکان لەئێراقدا بوو.

شاکر جەودەت هەروەها باسی دانانی بازگەگەلێکی هێمن و پاکتاوکراو بۆ گواستنەوەی کەسانی مەدەنی لەناوچەی کۆنی موسڵی کرد.