نیسان 26, 2017 13:58 Asia/Tehran
  • توێژەرێکی دامەزراوەی ئۆرسام : پەکەکە شەنگاڵ بەجێ ناهێڵێ

ئۆیتون ئورهام دەڵێ ؛ سەرباری بۆردومانکرانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە شەنگال هێزی پەکەکە ئەو ناوچەیە بەجێ ناهێڵێ .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، رۆژی سێ شەممە لە کردەیەکی چاوەڕوان نەکراودا، بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە شنگالی ئێراق و هەروەها پێگەکانی کوردی نزیک لە پەکەکە لەسوریا واتە یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، پەکەکە بە بەرپرسی بۆردومانی شنگال دەزانن چونکە بەقسەی ئەوان هێرشی ئاسمانی سەر شنگال کە کوژرانی پێنج پێشمەرگەشی لێکەوتەوە، لەبەر ئامادەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال بووە.

ئویتون ئورهام توێژەری دامەزراوەی ئورهام بەئارانیوزی وت: پەکەکە لە شنگال دەمێنێتەوەو ئەو ناوچەیە جێ ناهێڵێ. چارەسەریی پرسی شنگال پێویستی بەکات هەیە. بەبڕوای من، پەکەکە سەرباری بۆردومانی تورکیا، ناوچەکە جێ ناهێڵێ.

ناوبراو وتی: پەکەکە بیانووی پەلاماری تورکیا بۆسەر شنگال بوو. بۆیە، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق داوا لە پەکەکە دەکات ناوچەکە جێ بێڵێ. پارتی دیموکرات دەیەوێ سەرەنجام کۆنترۆڵی شنگال بگرێتە دەست.

عەبدوڵا حافز لە کۆلێژی کینگزی لەندەنیش وتی: لەبەر ئەوەی پەکەکە پێی وایە کە دەورێکی گرینگی بووە لە ڕزگارکردنی ئێزدیەکان لە شنگال، ئەو ناوچەیە جێ ناهێڵێ.