نیسان 27, 2017 21:12 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی بە تەواوەتیی سەدی هەشتاو سێی خاکی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە : سەدی هەشتاوسێی مووسڵ بە تەواوی ڕزگار کراوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێی داگرت: بە ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی بەشی ڕۆژهەڵات و پتر لە سەدی شەستی ڕۆژئاوای موسڵ بە تێکڕایی نزیکەی سەدی 83ی پانتایی خاکی موسڵ لەژێر ڕکێفی داعش ڕزگار کرا.

سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ڕزگار کرانی گەلێک لە ئاواییەکانی ناوچەی حەزەر لە ڕۆژئاوای موسڵ لەژێر ڕکێفی داعش وتیشی: سەرکردایەتیی هاوبەشی هەڵمەتەکان، بۆ ڕزگار کردنی هەرکام لە گەڕەکەکان ماوەیەکی تایبەتیی دیاری کردووە، بەڵام هێندێک ئاڵۆزی لەوانە خۆشاردنەوەی تیرۆریستان لە نێو خەڵکی سڤیل ڕێی لە خێرایی پێشڕەوییەکان لەم هەڵمەتانەدا گرتووە.

مەعەن وێڕای ئاماژە کردن بە بەرنامەو پلانی کارای هێزەکانی ئاسایشتی عێراق بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیا لە موسڵ دا وتیشی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ پێشگرتن بە شوێن دانانی هزریی توندئاژۆیان بە سەر خەڵکی ئاسایی و بە تایبەت بەرەی لاویش هاریکاریی دامەزراوەکانی دیکە دەکات.

ئەم کاربەدەستە سەربازییەی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکردایەتیی تیرۆریستان دوای شکست هێنانی پەیتاپەیتایان لە عێراق و سووریا تێکچڕژاوە، وتیشی: کەوتنی سەرکردایەتی تیرۆریستان بەو واتایەیە کە ئیدی ماتۆڕێک بۆ داڕشتنی گەڵاڵەی هێرش و پەلامار لە ئارادا نییەو لەمەولا سەرکردەیەکی وەک ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە غێراق دا نامێنێ.

هەڵمەتی ڕزگار کردنی شاری موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە حەڤدەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو شانزەوە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە بەشداریی هێزەکانی سوپا، هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەستی پێکراوە و ئەم هێزانە هەتاکوو ئێستا توانیویانە ناوچەگەلێکی بەربڵاوی پارێزگای نەینەوا لەژێر ڕکێفی داعش ڕزگار بکەن.