نیسان 29, 2017 16:57 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی: کوردپێش هەموو شت شارۆمەندی ئێراقین

سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق وێڕای وشداریدان لەمە هەڵایسانی شەڕ و پێکدادان لەنێوان عەرەب و کوردەکانی ئێراق و هەوڵدان بۆ هێنانەدی دووبەرەکی لەنێوان سوننەو شیعەکان، پێی داگرت ، کوردەکان لە پلەی یەکەمدا شارومەندی ئێراقین.

بەپێی ڕاپۆری پارس نیوز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ شەممە لەبارەی هەوڵ و کۆششەکان بەئامانجی شەڕنانەوە لەنێوان کوردو عەرەبی ئێراقدا وشداری دا و ڕایگەیاند، کوردەکان لە پلەی یەکەمدا وەک شارومەندی ئێراقی دێنە ئەژمار.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەقسەگەلێکدا لە کۆڕەجێژنی وەحدەتی نیشتمانی ئێراق پێی داگرت کە"کەمپەینێک بۆ شەڕنانەوە لەنێوان کورد وعەرەبەکاندا هەیە. من بە کوردەکان دەڵێم ئێوە لە پلەی یەکەمدا هەر وەک باقی شارومەندان، ئێراقین".

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕوو لە ئێراقیانی سوننە وتی: ئێوە گشتتان ئێراقین و بەیارمەتی ئێوە خاکی ئێراق لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار دەکەین، بەڵام جارجار باس و خواسێک بۆ دووبەرەکی نانەوە بەرگوێ دەکەوێ.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ژمارێک سیاسەتوان، داکۆکی لە درۆ و دەلەسەکانی داعش دەکەن، داوای لە خەڵکی موسڵ کرد پێملی ئەو درۆ و دەلەسانە نەبن.

عەبادی وتی: سەرباری ئەو دەسکەوت و سەرکەوتنانەی بەدیهات و سەرباری یەکڕیزی ئێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، هێشتا کێشەو گرفتی مەزنمان لەبەردەمدایە. ناوبراو وتی: بڕێک لایەن هەوڵ دەدەن بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاری هەڵەو شەڕی میدیایی، ورەی خەڵک لاواز بکەن.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت؛ داعش، درۆکانی خۆی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکاتەوەو ژمارێک سیاسەتوان، داکۆکی لەو درۆیانە دەکەن. من ڕوو لە خەڵکی موسڵ دەڵێم: پێملی دەنگۆکان نەبن، پێ دادەگرم، رۆژی ئازادی، نزیکە.