نیسان 29, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانی ئێراق: شەرگەیەکی نوێ لە ڕۆژئاوای موسڵ پێک

" عیرفان ئەلحیالی" وەزیری بەرەڤانی ئێراق ڕایگەیاند: هێزە هاوبەشە ئێراقیەکان لە دوائین قۆناخ لە هەڵمەت لە موسڵ لەباکووری ئێراق ، بۆ ئازاد کرانی خێرای بەشی ڕۆژئاوای ئەم شارە ، بەرەیەکی نوێ دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحدس، سەرچاوەکانی سەربازی ئێراق جەختیان کرد، ئەگەری هەیە هەڵمەت وئۆپراسیۆن لە بەرەی نوێ لە ڕۆژئاوای موسڵ بسپێردرێتە دەس، تیپی نۆهەمی زرەیی سوپای ئێراق. هەوالێکی تر ئەمەیە کە تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی تەقێنەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە گەڕەکی ئەلکرادە لەناوەندی بەغدا کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس وبریندار بوونی پێنج کەسی تر ، گرتە ئەستۆ. ئەم ، تەقێنەوەیە لە نێزیک بنکەی باڵوێزخانەی فەرانسە لە ئێراق ولە شەقامێک ڕووی دا کە نوسینگەی میدیاکانی بیانی لەوێ دایە. لەلایەکی ترەوە هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنیەتیەکانی ئێراق ڕایگەیاند ، بنەماڵەیەکی حەوت کەسی لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراو لە شاری کەربەلا کوژران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پۆلیسی خۆجیی وهێزەکانی ئەمنیەتی لە کەربەلا  توێژینەوەی خۆیان بۆ دۆزرانەوەی بکۆژان دەسپێکردووە. هەروەها ڕێکخراوی ئەمنیەتی نیشتمانی ئێڕاق لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیدارەی ئەمنیەتی بەغدا توانیی دوو ترۆریست کە  حەفدە گولە هاوەنیان پێ بوو  لەم شارە قۆڵبەست بکەن. سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئێراق یس ڕایگەیاند ، تەقێنەوەی چەند بومبی دەکارنراو لە دەوروبەری چوار ماڵیی سەربە هێزەکانی پۆلیس وجەماوەر لە ناوچەی بوزیاب لە باکووری ڕومادی ، بووە هۆی بریندار بوونی دەکەسی ناسەربازی لەوان دوو منداڵ./.