نیسان 29, 2017 19:11 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەی ئاسایشیی داعش لە موسڵی ئێراق

سەرکردەی کاروبارە ئاسایشییەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەناوی ئەبووجابر رووسی لە موسڵ کوژرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ لە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئێراق، ئەبوو جابر ڕووسی سەرکردەی ئاسایشیی گرووپی تەکفیری تیرۆریستیی داعش لە دەورووبەری موسڵی ئێراق کوژرا.

هەروەها ناوچەی مەتیبیجە لەنێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالەی ئێراق، بەدەست هێزە ئێراقییەکان لەچنگ تیرۆریستانی داعشی ڕزگار کرا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە حەیدەر میاحی بەرپرسی بەشی پەیامنێرانی دامەزراوەی میدیایی حەشدی شەعبی، لەڕەوتی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی ناوچەی حەزەر لەباشووری ڕۆژاوای موسڵ شەهید کرا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕێکخراوی هەواڵگریی ئێراق لە کەسێک دەگەڕێ کە بەپێی ڕاپۆرەکان یانزە سەربازی ئێراقی و نزیک بە بیست کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کوشتووە.

ئەو تیرۆریستەی داعش ژنێکی نیشانەپێک بەناوی نورایە.

ناوبراو یەک لەو کەسانەیە کە هێزە ئێراقییەکان بەشوێنیەوەن کە هەڵمەت بۆ بەدواداگەڕان و گرتن یان کوشتنی ناوبراو لەلایەن دەزگەی هەواڵگری ئێراقەوە دەس پێ بووە.