نیسان 29, 2017 19:44 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان ترۆریست لە موسڵی ئێراق

لەگەڵ پەلاماری پەهبادەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق بۆ سەر ئەندامانی داعش لە نێزیک مەنارەی ئەلحدبا لە موسڵ ، دەیان ترۆریست کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە شاکر جودت فەرماندەی پۆلیسی ئێراق، یەکەگەلیک لە پۆلیسی فیدراڵی ئەم وڵاتە بە پیشڕەوی بەرەو مزگەوتی جامیعی" ئەلنوری" لە موسڵ ، بنکەو شوێنی ترۆریستیەکانی داعش لە نێزیک مەنارە " ئەلحدبا" درایە بەر دەسڕێژ. لەم پەلامارە دا لانی کەم سیی ترۆریست کوژران ودوزادە تانک وحاشارگەی ترۆریستەکان تەقێندرایەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ئێراق یش لە بریندار بوونی سێ کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دوابەدوای تەقێنەوەی بینای بومب ڕێژکراو لەناوچەی " ئەلشورە" لە باشووری موسڵ هەواڵی دا. هەواڵێکی تر ئەمەیە" خیری بوزانی" بەرپرسی کاروباری کەمایەسیەکانی ئاینی ئیزەدیەکان لە ئێراق لە ڕزگار کردنی سی وشەش کەس لەم کەسانە کە لەنێوانیان دا بیست وحەوت منداڵ هەیە ، لە دەستی تاقمی ترۆریستی داعش لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێراق لە پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق هەواڵی دا. بەپێی ڕاگەیاندنی نوسینگەی ڕفێنراوان کەمایەتی ئیزەدی لە سەرەتای دەسپێکرانی هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ لە حەفدەی ئۆکتۆبەری ساڵی دووهەزار وشازدە هەتا ئێستاکە دوو هەزارو نۆسەد کەس لەکەمایەسی ئیزەدیەکان لە چنگی تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد کراون وهێشتا سێ هەزار کەسی تر یەخسیری ئەم تاقمە ترۆریستیەن.