نیسان 30, 2017 11:27 Asia/Tehran
  • داعش لاوە عێراقییەکانی بە بەرچاوی بنەماڵەکانیانەوە ئیعدام کرد

تاقمی تیرۆریستی داعش لە دوا هەنگاوی نامرۆڤانەی خۆی دا لە عێراق، دەیان لاوی بە بەرچاوی بنەماڵەکانیانەوە لە موسڵ ئیعدام کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، تیرۆریستانی تاقمی داعش لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ تووشی دڕندەکارییەکی تازە هاتوون.

داعش بە ئەنجام دانی کوشت و بڕێکی تازە لە گەڕەکی (ئیسڵاح زەراعی) لە ڕۆژئاوای موسڵ، دەیان کەس لە لاوانی ئەم گەڕەکەی بە بەرچاوی بنەماڵەکانیانەوە ئێعدام کرد.

زۆربەی ئەم لاوانە سەر بە هۆزی (جەبوور)ی عێراق بوون کە داعش لە بەر هەوڵدانی خەڵکی گەڕەکەکە بۆ هەڵاتن لە ناوچە شەڕ تێ کەوتووەکان و ڕۆییشتن بۆ ئەو گەڕەکانەی کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراق دان ئێعدام کراون.