سەفەری سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ ئەردەن
May 18, 2017 21:40 Asia/Tehran
نوێنەری پەرلەمانی ئێراق وتی : فوئاد مەعسووم سەرۆک کوماری ئێراق ئەمڕۆ پێنجشەمە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ پاشای ئەردەن گەیشتە ئەمان.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا عەباس بەیاتی ئەندامی کومیسیونی پەیوەندیی دەرەوەیی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند : فوئاد مەعسووم لەو سەفەرەدا لە گەڵ پاشای ئەردەن سەبارەت بە دانیشتنی ڕیاز و بنیاتنانەوەی ئێراق وتووێژ دەکات.
فوئاد مەعسووم دوای ئەمان بۆ بەشداری لە دانیشتنی عەرەبی و ئەمریکایی دەچێتە عەرەبستان ئەو دانیشتنە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە ڕیاز بەڕێوە دەچێت .
جێگای ئاماژەیە لە پەیوەندیی لەگەڵ گرفتەنێوخۆییەکانی عێراقیش سەرۆک کۆماری ئێراق لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەبارەت بە چارەسەریی کێشەکانی نێوان ڕەوتە سیاسیەکان لە کوردستانی ئێراق وتووێژ دەکات .