زۆرتر بوونی ژمارەی تێداچووانی تەقینەوە ترۆریستیەکانی بەغدا بۆ ١٣ کوژراو و ١٥ بریندار
سەرچاوە ئێراقییەکان باسیان لە زۆرتر بوونی ژمارەی تێداچووانی تەقینەوەکانی ترۆریستی جومعە شەو لە بەغدا بۆ ١٣ کوژراو و ١٥ بریندارکردووە .
سەرچاوە ئێراقییەکان بەرلەوە ژمارەی کوژراوانی ئەم پەلامارە ترۆریستییانەی ١١ کەس ڕاگەیاندووە .
ترۆریستان بە دوو تەقینەوەی پەیتا پەیتا ، جۆمعە شەو باشووری بەغدایان داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا . سەرچاوە خۆجێیەکان، شۆینی تەقینەوەکانی ، ناوچەی "ئەبوودشیر" لە باشووری بەغدا ڕاگەیاندووە .
تاقمی ترۆریستی داعش ، بەیانی ڕۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەک ، بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوانە و هەروەها تەقینەوە لە بەسرە، باشووری ئێراق ی گرتە ئەستۆوە .
هۆکارێکی تەقینەوە رۆژی هەینی ترۆمبیلی بۆمب رێژکراوی خۆی لە ناوەندیکی پشکنین نزیک مەیدانە نەوتییەکانی بەسرە تەقاندەوە کە بەهۆیەوە دوو لەشکەری و ژمارێک کەسی مەدەنی کوژراون . ترۆریستانی داعش دوای زەرەرو زیانی پەیتا پەیتا و سکستی قوورس بەرامبەر هێزە ئێراقییەکان بە تایبەت لە پارێزگای باکووری نەینەوا ، ڕوویان کردۆتە کووشتاری کەسانی سیڤیل لە شارە جۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە لەوان بەغدا .