May 20, 2017 10:55 Asia/Tehran
  • فوئاد مەعسوم: داعش بووە هۆی یەکگرتنی هەموو ئێراقییەکان

سەرۆک کۆماری ئێراق ڕایگەیاند؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش بووە هۆ تاکوو هەموو خەڵکانی عەرەب، کورد، تورکمان، موسڵمان، مەسیحی و ئێزدی، لەو وڵاتەدا یەکبگرن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئێراق رۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئەممان ی پایتەختی ئۆردۆن وتی: بەیەکگرتنی خەڵکی ئێراق لە شەڕی دژ بەتیرۆریستان، ئامانجی گرووپی تەکفیریی داعش بۆ داگیرکردنی ناوچەگەلێکی ئەو وڵاتەو هەروەها تێدابردن و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی وڵاتانی ناوچە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی درۆئین بێ ئاکام مایەوە.

قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی ئێراقیش لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین بەئاماژە بەوەی کە بەشی ڕۆژاوای موسڵ لەباری سەربازییە ڕزگارکراوەو ئێستا لە کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەو وڵاتەدایە، پێی داگرت  لەسەر ڕاوەدوونان و دەرپەڕاندن و لەناوبردنی دەس و پێوەدنییەکانی داعش لەبڕێک ناوچەی ئەو وڵاتە.

ئەعرەجی بەدەربڕینی دڵنیایی لەمەڕ ئیرادەی پێویست بۆ درێژەدان بە شەڕی دژ بەتیرۆریستان هەتا کاتی ڕزگارکردنی بەتەواوەتی موسڵ وتی: بۆ پاکتاوکردنی بەتەواوەتی ناوەندی پارێزگای نەینەوا ئەو پەڕی هەوڵی دەخاتەگەڕ.