باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئێراق سه‌ره‌خۆشی کۆچی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی ئێرانی و باڵوێزی پێشووی ئێران له عێراق سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی ئێرانی و باڵوێزی پێشووی ئێران له عێراق ، سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دانایی فه‌ر له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک دا ئاماژه‌ی دا : به‌ڕێزان کاک نه‌ما و چیا نه‌وشیروان، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروانم پێگه‌یشت و پڕ له داخ و په‌ژاره‌ی کردم.
هه‌روه‌ها هاتووه: کاک نه‌شیروان که‌سێک بوو که هه‌موو ژیانی فیدای به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی کرد. یه‌که‌مین دیدارم له‌گه‌ڵ کاک نه‌شیروان ساڵی ۱۹۸۶ له شاه‌ه به‌رزه‌کانی کوردستان بوو، که‌سێکی ئارام، ئه‌ندێشمه‌ند و پڕ له وره، تێکۆشه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی که ژیانێکی یه‌کجار ساده و ساکاری هه‌بوو، چه‌ند خاکی بوو.
دانایی فه‌ر له درێژه دا نووسیویه‌تی: به‌ڕاستی به باشی ده‌یزانی که چۆن ده‌بێت له دوای ئامانجه‌کانی بێت. به‌ش به حاڵی خۆم سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوایی ئه‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره به بنه‌ماڵه‌که‌ی و خه‌ڵکی هه‌رێم، به تایبه‌ت خه‌ڵکی شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نم، هیوادارم خودای گه‌وره رۆحی شاد کات.