May 20, 2017 15:22 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژماری قوربانیانی تەقینەوەی بەغدا

بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لە ناوچەی ئەبودشیر لە باشووری بەغدا، دوێنێ هەینی سی کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، سەرتیپ سەعد مەعن وتەبێژی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی بەغدا ڕایگەیاند: ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە وێستگەی پشکنین لەنزیک دەروازەی ناوچەی ئەبودشیر و دووهەم ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراویش سی مەتر مەودای بوو لەگەڵ ئۆتۆمبیلەکەی دیکەدا.

سەعد مەعن وتی: لە یەکەم ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو، ئەنجامدەرێکی تەقینەوەیی هەبوو و دووهەم ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراویش دوو سەرنشینی هەبوو.

گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی ئەو دوو پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ.

وەزارەتی کارەبای ئێراقیش بەئاماژە بە پەلاماری تیرۆریستی سەر یەکێک لە دارکارەبا سەرەکییەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ڕۆمادی لەڕۆژاوای بەغدا ڕایگەیاند: ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ، بووەتە هۆی کەوتنەخواری ئەو دارکارەبایەو پچڕانی کارەبا لەسەر ڕێگای هێزگەی هیتدا.

تیرۆریستانی داعش پاش شکستی بەدوای یەکی لە هێزە ئێراقییەکان بەتایبەت لە پارێزگای نەینەوا، دەستیان کردووە بە کوشت وبڕی کەسانی مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لەوان بەغدا.