May 20, 2017 16:41 Asia/Tehran
  • پەرەی زەرەروزیانی تەقێنەوەی بەغدا

بە هۆی تەقێنەوەی دوو ترۆمبێلی بۆمب ئاخن کراو لە ناوچەی ئەبودشیر لە باشووری بەغدا ، دوێنێ هەینی سی کەس کوژران ودەیان کەس بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین ، سەرتیپ سەعد مەعن" وتەبێژی فەرماندەیی هەڵمەتی بەغدا ڕایگەیاند : دەزگەیەک ترۆمبێلی بۆمب ئاخن کراو لە بازگەیەکی پشکنین لە نێزیک دەرگای هاتووچووی ناوچەی ئەبو دشیر ودووهەمین ترۆمبێلی بومب ئاخنکراو یش نێزیک بەسی مێترلەگەڵ ترۆمبێلی پێشوو مەودای هەبوو. مەعن وتی: لە یەکەمین ترۆمبێلی بۆمب ئاخن کراو هۆکاریکی تەقێنەوەیی بوو ودوهەمین ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو یش دوو سەرنشینی هەبوو. تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتە ئەستۆ. وەزاڕەتی کارەبای عێراقیش بە ئاماژە دان بە پەلاماری ترۆریستی بۆسەر یەکێ کە دکەلەکانی سەرەکی گوێزرانەوەی کارەبا لە ئەلرمادی لە ڕۆژئاوای بەغدا ڕایگەیاند : ئەم پەلامارە ترۆریستیە بووە هۆی ڕۆخانی ئەم دەکەڵە و پچڕانی کارەبا لە ڕێگای هێزگەی هیت . ترۆریستەکانی داعش دوای تەحموڵ کردنی شکستە پەیتا پەیتا کان لە بەردەم هێزە ئێراقیەکان بە تایبەت لە پارێزگەی نەینەوا، ڕوویان هێنایە قەڵاچووی کەسانی سێڤێل لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم شارە لەوان بەغدا.