May 20, 2017 20:32 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆسەر هێزەکانی حیشدی شەعبی

یەکێ لە فەرمانبەرانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند ، هاوپەیمانی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ناوخۆی خاکی سووریا ولەنێزیک سنووری ئێراق، هێزە کانی حەشدی شەعبی داوەتە بەر دەسڕێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، فالح ئەلخزعەلی" لە فەرمانبەرانی حەشدی شەعبی لەم بارەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی گوردانەکانی سەییدوشوهەدا خەریکی پاکتاو کردنی ناوچەی ئەلشمحە لە ناوخۆی خاکی سووریا ولە چل کێلومیتری سنووری ئێراق بوون هەتا ترۆریستەکان نەتوانن بچنە ناوخاکی ئێراقەوە کە کەوتنە بەر دەسڕێژی فڕۆکە کانی بەناو هاوپەیمانی . ئەم فەرماندەرەی حەشدی شەعبی  بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە کردەوەی ئەمریکا لە پشتیوانی لە ترۆریستەکانە ، وتی: ئامادە بوونی  ئەمریکیەکان لە ئێراق دوای ئازاد کرانی موسڵ ، ئاڵۆزی بەدی هێنەرە.