May 27, 2017 17:40 Asia/Tehran
  • پێداگری ئێران و ئێراق لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوولایەنە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی پارتی فەزیلەتی ئیسلامیی ئێراق لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی تاران و بەغدا پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیرەج مەسجدی  باڵوێزی ئێران لە ئێراق و عەبدولحسێن موسەوی سکرتێری گشتی پارتی فەزیلەی ئیسلامی ئەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سیاسی ئەم پارتە ڕۆژی شەممە ڕێگەکانی پەرەی هاوکاریی سیاسی و ئابووری نێوان دوو وڵاتیان لێک دایەوە  .

عەبدولحسێن مووسەوی لەم چاوپێکەوتنەدا هیواداری دەربڕی  لە خولی چالاکی کردنی ئیرەج مەسجدی لە ئێراق  هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارەکانی جۆربەجۆر زۆرتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ.

ئیرەج مەسجدی  لە نۆزدەی ئاڤریلی ساڵی دووهەزارو حەڤدە  بە پێشکەش  کردنی  نامەی مانەوەی خۆی بە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق  بەشێوەی ڕەسمی کاری خۆی وە ک باڵوێزی  نوێی ئێران لە ئێراق دەست پێکرد .

سەرپەیڤ