May 27, 2017 20:17 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی دوو گوندی تری لە ڕٶژئاوای موسڵ ئازاد کرد

ئەرکانی زانیاری گەیاندنی هێزەکانی جەماوەری ئێراق ڕایگەیاند : تیپەکانی یەکەم ودوهەمی حەشدی شەعبی لە هەڵمەتیکی سەرکەوتوانەدا گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی یان ئازادکردو ترۆرسیتەکانی داعشیان بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم " کەریم ئەلنوری" وتەبێژی حەشدی شەعبی " ڕایگەیاند : هێزەکانی بەدر، دوای ئازاد کرانی گوندی کوجو لە سەنجار لەڕۆژئاوای موسڵ پێنج گوڕی بەکەمەڵیان لەم گوندە دۆزیەوە. ئەلنوری وتی: ئەم گوڕانە سەربە شارومەندانی ئیزەدیە کە لە کاتی داگیر کرانی ئەم گوندە وسەنجار بەدەس تاقمە ترۆریستەکانی داعش قەڵاچوو کران. هەتا کۆتایی ساڵی دووهەزارو پازدە ، هەژدە گوڕی بەکۆمەڵ لە سەنجار دۆزراوەتەوە کە سەلمێنەری بارستای جەنایەتی داعشی لەدژی ئیزەدیەکانی ئێراقە.