کونتڕۆڵ کردنی شوێنە گرینگەکانی گەڕەکی ئەلزەنجیلی ؛ دوایین هەوڵەکانی داعش
کۆنتڕۆڵ کردنی شوێنە گرینگەکانی گەرەکی ئەلزەنجیلی لە لایەن پولیسی ئێراقەوە ،و زۆرتر کردنی ئاڵقەی گەمارۆی مووسڵی ئەلقەدیمە و دوایین هەوڵەکانی داعش لە ناوچەکانی داگیرکەری خۆی لە ڕۆژئاوای مووسڵ لە دوایین هەواڵەکانی شەڕی مووسڵە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مووسڵ و بە گێڕانەوە لە ئەلنەهرەین ، ڕائید شاکر جودەت سەرۆک پولیسی ئێراق ڕایگەیاند هێزەکانی پولیس ئەمڕۆ توانیان کە شوێنگەلێکی گرینگ لە گەڕەکی ئەلزەنجەبیلی لە کەرتی ڕۆژئاوای مووسڵ کونتڕۆڵ بکە ن . ناوبراو. وتیشی دوور ئەنگێوەکان لە گەڕەکی ئەلزەنجەبیلی جێگیر کراون و یەکەی توپخانەییش داعشیەکانی لە باکووری مووسلی قەدیمە دایە بەر پەلامار . ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی ئێراقی ئاڵقەی گەمارۆی ئەلمووسڵی قەدیمیەیان تەنگتر کردووەتەوە و داعشیش دوورە ئەنگێوەکانی خۆیان لە شوێنی چوونە ناوەی ئەو گەڕەکە جێگیر کردووە و هەڕەشەیان لە کەسانی سیڤیل کردووە کە لە کاتی هەوڵ بۆ چوونە دەر یان سەرپێچی لە فەرمانی تەکفیریەکان دەکوژرێن . هێزە ئێراقیەکان ئامادەی ڕزگار کردنی گەڕەکەکانی بە جێ ماوەی ژێر کونتڕۆڵی داعش لە ڕۆژئاوای مووسڵ دەبن . سەباح ئەلنوعمان وتەبێژی دامەزراوەی خەبات بە دژی تێڕوڕیزمی ئێراق ڕایگەیاند هێزەکانی ئێراقی ئامادەی سەندنەوەی گەڕەکەکانی ئەلشەفا و ئەلزەنجبیلین و هەموو کات گەمارۆی ئەلمووسڵ ئەلقەدیمیە یان تەنگتر دەکەنەوە تا ڕزگاری بکەن . لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەکانی ئێراقی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوگەلێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی داگیرکراو لە ڕۆژئاوای مووسڵ دەیانەوێ کە هاوکاری بەهێز لە گەڵ هێزە ئاسایشیەکانیان هەبێت و لە بنکەکانی داعش دوور بکەونەوە . هێزەکانی حەشدی شەعبی لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەلبوعاج لە ڕۆژئاوای نەینەوا چەن کاژێرێک لەمەوبەر توانیان ئەلقەحتانیە ڕزگار بکەن هێزەکانی جەماوەریی پێشتر ئەلقیرەوانیان ڕزگارکردووە .