May 29, 2017 12:27 Asia/Tehran
  • رێبەری ئێزدیەکانی عێراق : با ئێزدیەکان بێنە ریزەکانی حەشدی شەعبیەوە

تەحسین سەعید بەگ رێبەری ئێزدیەکانی عێراق و جیهان لە بەیاننامەیەک دا بە رێز گرتن لە حەشدی شەعبی ، لە لاوانی ئێزدی ویست بچنە ریزی ئەم دامەزراوە سەربازیە عێراقیە .

 بەپێی نوسینی ماڵپەڕی دەنگوباسی فورات نیوز ، لەم بەیاننامەیەدا هاتووە :  لە لایەن خۆی و ئەنجوومەنی زانایانی ئێزدی ئەوپەڕی رێز و سپاسی قوڵی خۆم لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەردەبڕم کە گەورەیی و سەروەریان بۆ عێراق  گەڕاندەوە .

ئەو هەروەها بە رێزگرتن لە فەتوای ئایەتوڵڵا سیستانی وتی : لە کاتی قەڵاچۆکاریەکانی داعش دەرهەق بە ئێزدیەکان ، هەڵوێستی برایانەی شیعەکان و فەتوای مێژوویی ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی بۆ بە حەرام زانینی  رشتنی خوێنی ئێزدیەکان ، هەرگیز لە بیرمان ناچێتەوە .

سەعید بەگ لە کۆتایی دا گوتویەتی : ئێزدیەکان پەیوەستی حەشدی شەعبی بن چونکە هێزێکی خالسی عێراقیە تا بەرگری لە خاک و ناوچەی خۆیان بکەن .