May 29, 2017 20:55 Asia/Tehran
  • عەبادی لە سەروبەندی ئازادکرانی نەینەوا ، گەیشتە موسڵ لە باکووری ئێراق

هاوکات لەگەڵ هاتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆسەر سنوورەکانی ئێراق وسووریا لە ڕۆژئاوای پاڕێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق ونزیک بوونەوە ی کاتی ڕاگەیاندنی ئازادی تۆکمە وتەواوی موسڵ ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق پاش نیوەڕۆی دوشەممە گەیشتە موسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند : حەێدەر عیبادی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق بۆ ئاگاداری لە ڕەوتی هەڵمەتی سەربازی لە موسڵ ودیدار لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێراق لەم ناوچەیە ، چووە بۆ موسڵ.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێراق یش ڕایگەیاند :حەێدەر عیبادی لەگەڵ کۆڕێک لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی دیداری کردو وڕەوتی هەڵمەت لە ڕۆژئاوای پاڕێزگەی نەینەوا ی دایە بەر باس ولێکدانەوە.

ئەمەلەحاڵێکدایە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ، ئەمڕۆ دوشەممە توانیان بگەنە سنوورەکانی ئێراق وسووریا لە ڕۆژئاوای پارێزگەی نەینەواو یەکێ لە ڕیگا گرینگەکانی هاتووچووی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ ناو ناوچە ئێراقیەکان بپچڕینن.

ڕاپۆرتەکان باس لە وەدەکەن کە ئازادکرانی موسڵ دوائین قۆناخەکانی کۆتایی خۆی دەپێوێ وکارناسان پێش بینی دەکەن دەوڵەتی ئێراق لە داهاتوی نێزیک دا ئازادی تۆکمە وتەواوی موسڵ دوای شەش مانگ لە دەسپێکرانی هەڵمەتی سەربازی لە باکووری ئێراق ، ڕابگەیەنێت.