حوزه‌یران 20, 2017 14:45 Asia/Tehran
  • هێزی پۆلیسی ئێراق دزەی کردۆتە قووڵایی ٤٠٠ مەتریی بەشی کۆنی موسڵ

یەکێک لە فەرماندەرانی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق سەبارەت بە ڕەوتی ئۆپەراسیۆنی پێشڕەویی هێزەکانی ئەم ولاتە لە بەشی کۆنی شاری موسڵ وتی: هێزەکانی پۆلیس تا ئێستا هەتا ٤٠٠ مەتری خاکی بەشی کۆنی ئەم شارە لە لای چەپی ڕووباری موسڵ چوونەتە پێشەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "مەحمود عەلی عەتیە" بەرپرسی مێدیایی لە فەرماندەرێتیی هێزی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق سەر لە بەیانی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا لە بەشی ڕۆژاوای موسڵ وتی: ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی بەشی کۆنی شاری موسڵ لە سێ تەوەررەوە لە ڕۆژی یەکشەممەی رابردووە دەست پێ بووە و هێزەکانی پۆلیس تا ٤٠٠ مەتریش چوونەتە نێو بەشی کۆنی ئەم شارەوە.

بە پێی قسەی ناوبراو؛ هێزی پۆلیس، سوپا و هێزەکانی دژە تیرۆر، سێ هێزی سەرەکین کە بەرپرسایەتیی ڕزگار کردنی بەشی کۆنی شار لە سێ میحوەرەوە خراوەتە ئەستۆیان.