حوزه‌یران 22, 2017 15:14 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر بووژاندنەوەی خێرای مزگەوتی نووری پێی داگرت

سەرۆک کۆماری عێراق خوازیاری بووژاندنەوەی مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا لە شاری موسڵ بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە فۆرات نیوزەوە، دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق تەقاندنەوەی منارەی مێژوویی حەدباو مزگەوتی نووریی لە شاری موسڵ دا ئیدانە کرد.

ناوبراو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تاوانکاریی تاقمی ڕەشەکوژی داعش دەربڕی نزیک بوونەوەی هەرەس هێنانی یەکجاریی ئەم تاقمەیە.

بەڕێزی لە سەر پێویستیی بەکار هێنرانی هەمەلایەنەی هەوڵەکان لە ئاراستەی بنیات نانەوەی ئەم بینا دینی و مێژوویی و نیشتیمانییە لە عێراق دا بە زووترین کات پێی داگرت.

مەعسوم وتیشی: کردەوەی تیرۆریستانی داعشی وا دەردەخات کە ئەم تاقمە تیرۆریستییە بۆچوونێکی دڕندەو ڕقەبەرانەی دژی عێراقییەکان و میراتە دینی و مێژووییەکانیان هەیە.

جێگای ئاماژەیە کە تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە تازەترین

تاوانکاریی خۆی لە موسڵ، دەستی دایە تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری و منارەی٨٠٠ ساڵەی حەدبای ئەو مزگەوتە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، ئەو تەقینەوە کاتێک ڕووی دا کە هێزە ئێراقییەکان گەیشتبوونە مەودای پەنجا مەتریی مزگەوتی مێژوویی نوری.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە موسڵ ڕایانگەیاند؛ داعش پێش تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا، شەست خێزانی موسڵی کە بەنیازبوون لەو شارە بچنەدەر، گرتبوو و بردبوونیە نێو مزگەوتەکە.

پاش نزیک بوونەوەی هێزە ئێراقییەکان لە مۆڵگەکانی داعش لەموسڵ،دەس و پێوەندییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، دەست دەدەنە تەقاندنەوەی نەخۆشخانە، مزگەوت و گشت دامەزراوەکان لە شاری موسڵدا.

منارەی حەدبا تەنیا منارەو گوڵدەستەی چەوتی ئێراق و یەک لە هێما سەرەکییەکانی شاری موسڵ بوو.

 

 

http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=25890&babet=1&relat=1024

 

http://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=56923&Jor=3

 

http://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=56922&Jor=3

 

http://sbeiy.com/Article-41393

 

http://sbeiy.com/Article-41394

 

http://sbeiy.com/Article-41390