حوزه‌یران 22, 2017 17:09 Asia/Tehran
  • شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە موسڵی کۆن

هێزە ئێراقییەکان لەحاڵی نەبەردو شەڕی ماڵەوماڵ و کۆڵان بەکۆڵانن لەگەڵ تیرۆریستانی داعشی لە موسڵی کۆن و لەچەند کاژێری داهاتوودا ئاڵای ئێراق لەسەر مزگەوتی نور لە رۆژاوای موسڵ دەشەکێتەوە.

سەرچاوە ئێراقییەکان باس لە شەڕی قورسی هێزەکانی ئەو وڵاتە بریتی لە؛ پۆلیس و هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە کۆڵانە کۆنەکانی موسل دەکەن.

سەرباری ئەوەی کە پێشڕەوییەکان بەسستی و بەپارێزەوە ئەنجام دەگرێ بەڵام دوورئەنگێوانی ئێراقی کۆڵانەکانی موسڵی کۆنیان بە کەلاکی  داعشیەکان ئاخنیوە.

هێزە ئێراقییەکان گەیشتوونەتە نزیک مزگەوتی نور بەڵام لەبەر بۆمب ئاخنکرانی ئەو مزگەوتە لەلایەن داعشەوە، هێزە ئێراقییەکان بەپارێزەوە لێی  نزیک دەبنەوە.

هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق هەواڵی وێرانکرانی مزگەوتێکی مێژوویی لە شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشیان ڕاگەیاند.

مزگەوتی جامعی نور لە مزگەوتە کۆنەکانی شاری موسڵ و شوێنی ڕاگەیاندنی پێکهاتنی بەناو خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە ساڵی٢٠١٤دایە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: لە هێرش بۆسەر حەویجە لەباشووری ڕۆژاوای کەرکوک، وەرشەی بۆمب نانەوەی ئۆتۆمبیلەکان و چەکئامێرەکان و تەقەمەنی داعش تێکشکێندراو سێ پسپۆر لەبواری گەشەی مووشەکیی داعش لە قەزای عەبباسی لە حەویجە کوژران.

سەرچاوە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند:هەروەها دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو و کەرەستەو چەکئامێرەکانی داعش لە قەزای مەحلەبیە لە تەلەعفەر تێکشکێندرا.

لەو پەلامارەدا پێگەی ناسراو بە گوردانی ئەلحافات بەتەواوەتی تێکشکێندراو دوانزە تیرۆریست کوژران.

لە هێرشی ئاسمانیی بۆسەر تەلەعفەر هەروەها چەکئامێر و تەقەمەنی زۆری داعشییەکان تێکشکێندراو لەناوبرا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، یونیسێف ڕایگەیاند؛  منداڵانی موسڵی بەدەست تیرۆریستانی داعشی دەکوژرێن.

یونیسێف ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش منداڵان لە موسڵ دەکەنە ئامانج هەتا ڕێگە نەدەن خێزانی ئەو  منداڵانە شارەکە جێ بێڵن و هەڵێن، ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزە ئێراقییەکان بۆ سەندنەوەی دواپێگەی داعشییەکان لە ئێراق هەروا هەوڵ دەدەن.

یونیسێف ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەڵگەو سەنەد لەدەست دایە کە پێشان دەدات تیرۆریستانی داعش، منداڵانی ئەو خێزانانە دەکوژن کە هەوڵ دەدەن لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵیان هەڵێن.

یونیسێف ڕایگەیاند: ١٠٧٥ منداڵ کوژراون و ١١٣٠منداڵی دیکە لەکاتی دەسپێبوونی جم و جۆڵی داعشییەکان لەساڵی٢٠١٤ بریندار بوونە.