حوزه‌یران 23, 2017 17:47 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە سنووری سوریا

تیپی بیست و هەشتی هێزی حەشدی شەعبی ئامانجەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە کەرتی سەرسنووریی ئێراق و سوریا داوەتە بەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ئەرکانی زانیاری گەیاندنی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند : ئەمڕۆ هەینی پشتیوانی مووشەکیی تیپی بیست و هەشتی حەشدی شەعبی لە بنکەی سەرسنووری تەل سەفوک ، ئامانج و بنکەی داعشیان لە گوندی سنووریی نێوان ئێراق و سوریا داوەتە بەر پەلامار و خەسارێکی قورسیان لە دوژمن داوە و تیرۆریستانی داعشیان ناچار کردووە پاشە کشە بکەن .

حەیدەر محەمەداوی فەرماندەرێکی هێزی حەشدی شەعبی ئێراقیش ڕایگەیاند : ئامانجی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم بارودۆخە دا  ئەمەیە کە زیانێکی زۆر لە مووسڵی کۆن بدات و خەڵکێکی زۆر بکاتە قوربانی  بەڵام ئەوان ڕێگەی هەڵاتنیان بۆ نەماوە.

هێزی ئێراقی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای موسوڵیان لە نۆزدەی فڤرییەی ساڵی 2017 دەستپێکردودوە و ئێستاش تەنیا چەند گەڕەک ماوە هەتا ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی ئەندامانی داگیرکاری تەکفیری داعش.