حوزه‌یران 23, 2017 18:50 Asia/Tehran
  • عەبادی : موسڵ تا چەند ڕۆژی دیکە بە تەواوەتی رزگار دەکرێ

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە هەواڵی رزگارکرانی بە تەواوەتی شاری موسڵ لە چنگی داعش لە رۆژانی داهاتوودا رادەگێندرێ .

 بە پێی راپۆرتی سومەریە نیوز ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی پێتجشەممە بە هەوڵانێرانی گوت شاری موسڵ لە رۆژانی داهاتوودا بە تەواەتی رزگار دەکرێ .

لێداوانەکانی ئەو رۆژێک دوای پاشەکشەی داعش لە دەوبەری مزگەوتی نووری و تێکڕماندنی دێتە ئاراوە .  ئەم مزگەوتە هەمان شوێنە کە ساڵی 2014 خوتبەی بەنێوبانگی ئەبووبەکر بەغدادی و ڕاگیەاندنی خەلافەتی ئەو لەوێ بوو .

هێزە عێراقیەکان ، پێشڕەویی لە بەشی کۆنی موسڵ درێژە پێ ئەدەن و هەوڵ ئەدەن دوای هەشت مانگ لە دەسپێکی هەڵمەتی سەربازیی ،داعشیەکان لەم شارە دەرپەڕێنن .

لە لایەکی دیکەوە حەیدەر عەبادی وەک فەرماندەری هێزە چەخدارەکانی عێراق ئەمڕۆ هەیینی لە هەڵمەتی رزگارکردنی رۆژاوای موسڵ ئاگادر کرایەوە .

نوسینگەی عەبادیش  لە بەیاننامەیک دا رایگەیاند : حەیدەر عەبادی وێڕای بەسەر کردنەوەی بنکەی فەرماندەریی هەڵمەتی " نەینەوا ئەوە هاتین " لە چۆنیەتی هەڵمەتی رزگارکرانی رۆژاوای نوسڵ ئاگادار بوویەوە .

 لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە : لە دیداری سەرۆک وەزیران لە گەڵ فەرماندەری هەڵمەتی هاوبەش و دانیشتن لە گەڵ فەرماندەرانی سەربازیی و ئاسایشیی گوتی : هێزەکانی ئێمە بەم زوانە و بە تەواوەتی موسڵ رزگار دەکەن .

حەیدەر عەبادی جەختی کردەوە لەسەر گرنگایەتی پاراستنی گیانی لەشکەریان و شارومەندان و پێداگریی لەسەر نەهێشتنی ترۆریسم و رزگاترکردنی هەموو ناوچەکانی وڵات .