حوزه‌یران 23, 2017 19:05 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی حەشدی شەعبی عێراق لە سەر سنووری سوریا

تیپی 28 ی حەشدی شەعبی چەندین ئامانجی سەر بە گروپی ترۆریستیی داعشی لە سەر سنووری نێوان عێراق و سوریا پێکا .

 بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری ئەلعالەم لە عێراقەوە ، ئەرکانی راگەیاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند  : ئەمڕۆ هەینی پشتیوانیی موشەکیی تیپی 28 ی حەشدی شەعبی لە بنکەی سنووریی تەل سەفووکەوە ، چەندین ئامانج و بنکەی داعەشیەکانی لە گوندە سنووریەکانی نێوان عێراق و سوریا پێکا . 

ئەم ناوەندە راشیگەیاند : لەم پەلامارەدا زیانێکی قورس گەیشت بە دوژمن بە جۆرێک کە بینرا ئەوان  رایان کرد .

ئەم ناوەندە هەروەها رایگەاند بەپێی راپۆرتی لێکۆڵینەوە،  داعشیەکان بۆ پەلامار بۆسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە سەر سنووری عێراق و سوریا جێگیرببوونە پلانڕێژیان کردبوو .