حوزه‌یران 24, 2017 17:07 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی هێزە ئێڕاقیەکان بەسەر باب ئەلبیز لە ڕٶژئاوای موسڵ

سەرچاوەکانی عێڕاقی لە زاڵبوونی هێزەکانی ئەم وڵاتە بەسەر ناوچەی باب ئەلبەیز لە ڕۆژئاوای موسڵ وبەردەوامی پێشڕەوی بۆ لە ئیختیار گرتنی کۆنترۆڵی ناوچە بەجێ ماوەکانی ژێر داگیر کاری داعش هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەلنەهرین ، ڕائید شاکر جودت سەرۆکی پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند : هێزەکانی پۆلیس بەسەر ناوچەی باب ئەلبەیز لە ڕٶژئاوای موسڵ زاڵبوون، وتیشی: هێزە عێراقیەکان بۆ پێشڕەوی بۆ ئازاد کرانی ناوچە بەجێ ماوەکان لە ژێر داگیر کاری داعش درێژە دەدەن. هێزەکانی پۆلیس بۆ گەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی لەپێش دیاری کراو لە بەشی کۆنی موسڵ درێژە دەدەن. جەودت پیداگری کرد : بەشی کۆنی موسڵ دوائین ناوچەکانی ژێر داگیر کاری داعش دێتە ئەژمار وداعشیەکان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەو ە لەژێر گەمارۆ دایە ،. وتیشی : داعش زیان وخەساری قورسی وێ کەوتوە ولەژێر پەلامارەکانی ئاسمانی ، توپخانەیی وئاگری قورسی هێزەکانی عێراقی دایە. بە قسەی سەرۆکی پۆلیسی عێراق هەتا ئێستاکە سەدو پازدە ترۆریست کوژراون وبنکەکاانی داعش لەناو جوون. بەشی راگەیاندنی هەواڵی شەڕ لە عێراقیش لە بایکوت وگەمارۆی ترۆریستەکانی داعش لە دوائین ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە موسڵ وکوژرانی دەیان کەس هەواڵی دا. بەشی ڕاگەیاندنی هەواڵەکانی شەڕ لە عێراق پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ بە شەڕ لە قۆناخی باشووری شاری موسڵ ، ناوەندی پارێزگەی سنووری نەینەوا لە باکووری ڕٶژئاوای ئەم وڵاتە و پێشڕەوی بەرەو مەبەست وئامانجەکانی خۆی لە بەشی کۆنی شار وەکوو دوائین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش درێژری داوە جێگایەک کە ئەم ناوچە هەروا لە گەمارۆی هێزە ئەمنیەتیەکان دایە ولە سێ قۆناخی جۆربەجۆر شایەتی پێشڕەوی ئەوانە. بەشی ڕاگەیاندنی هەواڵی شەڕ لە عێڕاق بە پیداگری لەسەر ئەمە کە سەدو بیست وحەوت ترۆریست لەوان دوازدە نیشان شکین لە بەشی کۆنی موسڵ تێک ڕۆخاون ، یازدە بومبی دەستکردیان پۆچەڵ کردەوەو هەروەها وتی کە یەکەی کاردانەوە خێرایش درێژە دەدەن بە پاکتاو کردنی ناوچە ئازاد کراوەکان و گامارۆی نەخۆشخانەی جمهوری لە گەڕەکی ئەلشەفا لە بەشی ڕۆژئاوای شار. بەپێی هەواڵێکی تر ، هێزە عێڕاقیەکان لە جەریانی هەڵمەتێکدا لە شاری تەلەعفەر سێ کەس لە سەرکردەکانی داعشیان کوشت.