حوزه‌یران 25, 2017 09:52 Asia/Tehran
  • دژایەتیی دکتۆر فۆئاد مەعسوم لەگەڵ ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی گەییشتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، جەماوەری ئەم وڵاتەی بۆ پاراستنی یەکێتی و چارەسەر کردنی گرفتە نێوخۆییەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە بانگێشتن کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی  گەییشتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان وێڕای ئاماژە کردن بە هەوڵەکان لە ئاراستەی بەرپا کردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق پێی داگرت: پێبەند بوونی عێراقییەکان بە یەکگرتن و هەوڵی بێ وچان بۆ چارەسەریی گرفتەکانی عێراق لە ڕێگای دیالۆگ و وتووێژەوە، بەرز کردنەوەی ورەی پشوودرێژی لە هەمووان دا،نەیارەتی کردن لەگەڵ ئەتنخوازی و ڕەگەز پەرستی و ناوچەگەری پێویستە.

لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم دواییەدا لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئامادە بوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەزامەندییان لە سەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیا بوونەوەی ئەم ناوچەیە لە عێراق لە 25ی سپتامبەری 2017 دا دەربڕی.

میدیاکانی عێراق لەو باوەڕەدان کە بەیاننامەکەی سەرۆک کۆماری  کوردی عێراق لە بارەی جێژنی ڕەمەزانەوە بە پێچەوانەی حەزی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقە و بە ئاشکرا دژایەتی ناوبراو لەگەڵ ڕێفراندۆمی هاوپەیوەند بە داهاتووی هەرێمی کوردستانی عێراق پیشان دەدات.

دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها پەڕینەوەی هێزمەندانەی گەلی عێراق لە قەیرانەکانی بە نیشانەی توانایی گەورەی ئەم نەتەوەیە بۆ پوچەڵ کردنەوەی پیلانە تیرۆریستییەکان زانی و وتی: ئامانج لەم پیلانانە پاشگەز کردنەوەی جەماوەری عێراق لە بەردەوام کرانی ڕەوتی پێکهێنانی عێراقێکی دیموکراتە.