حوزه‌یران 25, 2017 13:34 Asia/Tehran
  • سوننەکانی عێراق ئەمڕۆیان وەک ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند

سوننەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممەیان وەک ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند، بەڵام شێعەکانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ وەک تۆکمەکاری ڕۆژانی ڕەمەزان بەڕۆژوون و چاوەڕوان دەکرێت کە سبەینێ دووشەممە وەک یەکەم ڕۆژی مانگی شەوواڵ بکەن بە جێژن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، دیوانی ئەوقافی سوننەکانی عێراق ئێوارەی دوێنێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕۆژی یەکەمی مانگی شەووال و یەکەم ڕۆژی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەو سوننەکان بە ئامادە بوون لە مزگەوتەکان سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە نوێژی جێژنی ڕەمەزانیان بەرپا کرد.

سوننەکانی بەغدا ئەمڕۆ بە ئامادە بوون لە مزگەوتەکانی عەبدولقادری گەیلانی و ئەبوحەنیفەی نوعمان واتە دوو مزگەوتی گرینگی سوننەکان لە پێتەختی عێراق نوێژی جێژنی ڕەمەزانیان بەرپا کردو جێژنی ڕەمەزانیان لەیەکتر پیرۆز کرد.

سوننەکانی عێراق کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای نەینەوای باکووری عێراقن ئەمساڵ بە پێچەوانەی بارودۆخە جێی دڵتەزێنەکەیان کە لە ئەنجامی شەڕی تاقمی ڕەشەکوژی داعش بەرۆکی گرتوون، جێژنی ڕەمەزانیان لە ئوردوگاکاندا بەپا کرد. ئینجا لە بەرامبەردا خەڵکی شاری فەللوجە گە لە 50 کیلومەتریی باغدادا هەڵکەوتووەو ساڵی ڕابردوو شارەکەیان لە تاقمی تیرۆریستی داعش سەندرایەوەو، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار پاش تێپەڕینی سێ ساڵ، جێژنی ڕەمەزانیان بە ئەرخەیانی و بە دوور لە ترساندن و تۆقاندنی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپا کرد.

 شێعەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە وەک تۆکەمەکاری ڕۆژانی ڕەمەزان بەڕۆژوون و چاوەڕوان دەکرێت کە سبەینێ دووشەممە ئەگەر بێتو مانگیان بۆ دەرکەوێ وەک یەکەم ڕۆژی مانگی شەووال بیکەن بە جێژن.

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا داوای لە خەڵکی بەڕۆژوو کرد کە ڕۆژئاوای ئەمڕۆش بۆ بینینی ماتگ بدەنەسەرو ئەگەر هاتوو مانگیان بەچاوی خۆیان بینی ئەوسا سبەینێ دووشەممە بۆ شێعەکانی عێراق دەبێتە جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز.