حوزه‌یران 26, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • ناکارامەیی پەلاماری خۆکوژانەی داعش لە بەشی کۆنی موسڵ

هێزەعێراقیەکان پەلاماری تەقێنەوەیی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەی " ئەللزاکە " لە بەشی کۆنی شاری موسڵیان ناکارامە هێشتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلمەیادین" ی لوبنان سەرلەشکەر " جەودەت شاکر" فەرماندەی پۆلیسی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند : ئەم هێزانە تەنیا هەشتسەد مێتر ی تر هەتا ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی نیهایی لە شاری موسڵ مەودایان هەیە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن یەکەکانی تایبەتی عێراقی شەقام بۆ شەقام لە بەشی کۆنی شاری موسڵ لە پارێزگەی نەینەوا لەباکووری عێڕاق لە دووی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش دان. هەرلەم حاڵەدا " مەشعان ئەلجبوری" نوێنەری پەرلەمانی عێرا ق پیداگری کرد : لەنا وچوونی تاقمی تەکفیری زاێونیستی داعش لەم وڵاتە زۆر نێزیکە. مەشعان جەبوری" وتی: ئەندامانی داعش کە هێشتا لە موسڵ ماونەتەوە لە هاووڵاتیانی وڵاتانی عەرەبین کە ئەگەرهەڵین بۆ جێگایەک ، خەڵک ئەوان دەناسن چونکە عێراقی نین. هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ حەفدەی ئۆکتۆبەری ساڵی دووهەزاروشازدە دەسپێکرا ودوای ئازادکرانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەوێ ، هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە نۆزدەی فڤوریەی ڕابردوو هەڵمەتی ئازاد کرانی بەشی ڕۆژهەڵاتی موسلیان دەسپێکرد کە ڕۆژەکانی کۆتایی خۆی تێپەڕ دەکات.