حوزه‌یران 26, 2017 17:55 Asia/Tehran
  • هێزەکانی بەسیجی جەماوەری،  عێڕاقیان لە پیلانە دەرەوەئیەکان ڕزگارکرد

نوێنەری پەرلەمانی عێراق پیداگری کرد هێزەکانی بەسیجی جەماوەری توانیان عێراق لە پیلانەکانی ئەمریکا وعەرەبستان ڕزگار بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری عێراق واع " فردوس ئەلعوادی " ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ،ڕۆژی دوشەممە وتی: بەسیجی جەماوەری عێڕاق حەشدی شەعبی سەرە ڕای لەقاودانی پیلانی وڵاتانی بیانی لەوان عەرەبستان وئەمریکا ، لەپیلانەکانی ناوخۆییش پەردەی لادا ، پیلان گەلیک کە تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسی بەڕێوە بردنەکانی بوو. فردوس ئەلعوادی وتیشێ: بەسیجی جەماوەری عێراق توانیی ڕەوتی سیاسی عێراق بپارێزێت وهەروەها پێشانی دا دەسەڵاتێک هەیە کە دەتوانێ بەسەر هاوسەنگیەکانی ناوچە کاریگەری هەبێت. شێخ " قیس ئەلخزعەلی" سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەهلی حەقی عێراقیش پیداگری کرد هەتا کاتێک کە بەسیجی جەماوەری لە ئێراق هەبێت ، نابێ لە پیلانی دۆژمنان نیگەران بین. هێزە کانی بەسیجی جەماوەری عێڕاق حەشدی شەعبی لەدووی پەلاماری تاقمی ترۆریستی داعش بۆ عێراق لە ژوئەنی دووهەزارو چواردە کە بووە هۆی  کە وتنی موسڵ وداگیر کرانی بەشە بەربڵاوەکانی  شەش پارێزگەی عێراق ، دەسبەجی دوای دەرکرانی فەتوای جیهادی کەفایی " ئایەتۆڵلا سیستانی " زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق دامەزرا. ئەم دامەزراوەیە کە لە ئازاد کرانی زۆرێک لە ناوچەکانی عێڕاق لەژێرداگیر کاری داعش، دەوری سەرەکی گیڕا، لە ساڵی دووهەزارو شازدە بە پەسەن کراوەی پەرلەمانی عێراق وەکوو ڕێکخراوی سەربازی لەژێر فەرمانبەریەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دامەزرا.