حوزه‌یران 26, 2017 20:29 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی ئێراق : کوردستانی ئێراق بەنیازی بەرتیل وەرگرتن لە بەغدایە

نوێنەری پەرلەمانی ئێراق وتی : گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی گشت پرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق، چەشنێک هەڕەشەیەبۆ بەرتیل وەرگرتن لە دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێراقیی واع، خاتوو ساجدە  محەممەد  ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی  تاقمەکان  لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە بڕیاری کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی کۆپرسی و سەربەخۆیی ئەم ناوچەیە پێداگری کرد : هەرێمی کوردستانی ئێراق  بێ بەشە لە هەرچەشنە تواناییەکی ئابووری بۆ دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆ.

ساجدە محەممەد  وتیشی : هەڕەشەی جیایی خوازانەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەرتیل خوازی و باج خوازییە و ئەمەش بۆ هەموان دەرکەوتووە.

پارتەکانی هەرێمی کوردستان ئەم بەینە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم،  ڕەزامەندییان دەربڕیوە  بەرامبەر بەڕێوە چوونی کۆپرسی  بۆ جیابوونەوەی ئەم ناوچەیە لە ئێراق لە بیست و پێنجەمی دیسەمبەری 2017.

ئەم گەڵاڵەی بەرەوڕووی نەیاری هەندێ وڵات لەوان ئەمریکا ، تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بوەتەوە.