حوزه‌یران 27, 2017 07:41 Asia/Tehran
  • عەبادی : داعش لە مووسڵ لەناوچووە

چەند کاتژمێر لەمەوبەر دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە شکستی تیرۆریستانی داعش لە دوایین گەڕەکەکانی بەشی کۆنی مووسڵ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند : کاتی ڕاگەیاندنی ئازاد کرانی مووسڵ نیزیکە و داعش بە تەواوی ڕوو لە لەناوچوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی  حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند :  کاتی ڕاگەیاندنی  ڕەسمیی ئازاد کرانی مووسڵ  نیزیک بووە و هێزەکانی ئێراقی کونترۆڵی زۆربەی ناوچەکانی  ئەم شارەیان جگە لە گەڕەکێکی بچووک  بە دەستەوە گرتووە  .

عەبادی بە ئاماژەدان بە درێژەی شەڕی قوسی هێزەکانی چەکداری عێراقی لەگەڵ  تاقمی تیرۆریستیی داعش لە مووسڵ  وادەی بە خەڵکی ئێراق دا لە ڕۆژانی پشوودانی جەژنی ڕەمەزان  چاوەڕوانی  هەواڵی خۆش و سەرکەوتنی مەزن لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆن دا بن  .

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتیشی :  داعش لە دوایین  ناوچە کە لە ڕۆژاوای مووسڵ کەوتە داوی هێزەکان و هەوڵ دەدات هەرچی زۆرتر زەرەزوزیانی ماڵی و مرۆیی لە خەڵکی سیڤیل بدات .

فەرماندەیی سوپای ئێراق  شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند لە بەشەکانی  کۆنی مووسڵ خەریکن سەردەکەون و هێزی تیرۆریستی داعش تەنیا لە چەند کۆچە و کۆڵان و ماڵ دان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئێستا هێزی ئێراقی لە مووسڵی کۆن   خەریکن بە یەک دەگەنەوە  و لە شەقامی فارووق بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەم ناوچەیە و لێواری ڕۆژاوایی دیجلە دەچن  کە بەپاکتاوکردنی  ئەم چەند ماڵ و گەڕەکە  ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵیش  کۆتایی پێ دێت .