حوزه‌یران 27, 2017 07:41 Asia/Tehran
  • کوژرانی شەش سەرکردەی داعشی لە کەرکووک

سەرچاوەکانی خۆجێیی پارێزگەی کەرکووک باسی کوژرانی شەش سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر باشووری ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی  سومەریە نیووز،  سەرچاوەیەکی خۆجێیی  سەربە پارێزگەی کەرکووک ڕایگەیاغند : فڕۆکە جەنگییەکانی بە ناو  هاوپەیمامنیی ئەمریکی ڕ ۆژی دووشەممەی بنکەی داعشیان  لە ناوچەی  عەباسی  لەباشووری ڕۆژاوای کەرکووک بەرەو کێوەکانی حەمرین دایە بەر پەلامار  کە بە هۆیەوە شەش فەرماندەی داعش کوژران و دوازدە ئوتوموبیلی ئەوانیش تێک شکێندرا.

ئەم سەرچاوە خۆجێییە  بە سومەریە نیوزی وت :  لەم پەلامارە یەکێک لە خزمانی نیزیکی  ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعش کوژراوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان حەوت کەسی بێ تاوانی  لە شاری حەویجە لەباشووری ڕۆژاوای کەرکووک کوشت .

یان کوبیش نوێنەری  تایبەتی سکرتێری گشتی  نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری ئێراق دوێنێ  لە پەیامێک دا ڕایگەیاند  : داعش لە ئێراق لە سەرووبەندی لە ناوچوونە  و ئەمەش نیشاندەری سەرکەوتن لە بەرامبەر تیرۆریستانە.