حوزه‌یران 27, 2017 17:02 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی مزگەوتی زیوانی لەبەشی کۆنی موسڵ

ئەرکانی راگەیاندنی شەڕی ئێراق باسی رزگارکردنی مزگەوتی زیوانی لە بەشی کۆنی موسڵ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی پڕۆپاکەندە بۆ شەڕی ئێراق، رائید جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق وتی  هێزی پۆلیسی فیدراڵ مزگەوتی  زیوانی لە ناوچەی  باب بەیز لە بەشی کۆنی شاری مووسڵیان  لە پارێزگەی نەینەوا ئازاد کردووە.

سەرۆکی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق وتیشی :  تاوانکارانی داعش زۆریان کوژراون و ئەوبەشەی کە ئێستا لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە  شەشسەت مترە و  لەم  ناوچەیە ماڵ و کۆچەی باریک  هەڵکەوتووە.

جەودەت هەروەها وتی : دەروازەکانی مووسڵ کۆن لە کۆنترۆڵی  هێزی ئێراقی دایە .

هێزەکانی ئێمە بەم زوانە دەگەنە  رێگای لێوارەیی لەتەنیشت چۆمی دیجلە.

هەندێ سەرچاوەی ئێراقی  ژومارەی داعشیەکان کە لە ڕوژاوای مووسڵ دان دووسەد کەس ڕاگەیاندووە.

هێزی ئێراقی لە چوار میحوەرە خەریکی پێشڕەوی بۆ نێو مووسڵی کۆنن  و ئەم ناوچەیەیان  بە تەواوی گەمارۆ داوە و شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی ئێراقی و پاشماوەی داعشییەکان لە مووسڵی کۆن  بەتایبەت بابوشەدید و باب بەیز  لە ئارادایە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقیش  بنکەی داعشیان لە مووسڵی کۆن بە توندی بوردومان کرد .

هەندێ سەرچاوەش  ڕایانگەیاند داعش  لە خەڵکی سیڤیل  وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، لەساڵی 2014 ی زایینیەوە تائێستا داعش چواردە کلیسەی مەسیحییەکانی  ڕووخاندووە.

بەرپرسی کلێسەی مەسیحییەکان  لە هەولێر ڕایگەیاند  کە داعش لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لانیکەم چواردە کلێسەی  لە باکووری ئێراق  رووخاندووە.