ته‌مووز 23, 2017 07:22 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق : سپاسوێژی ئێرانین

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقایی و ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێرق شەوی رابردوو لە بەغدا دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە بە تایبەت پێوەندی نێوان دوو وڵات لە رەهەندی رامیاری و ئابووری و هەروەها نەهێشتنی ترۆریسمیان تاووتوێ کرد .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، حسێن جابری ئەنساری دوانیوەڕۆی شەممە بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی گەیشتە بەغدا .

وەزیری دەرەوەی عێراق لەم دیدارادە ، کۆماری ئیسلامی ئێرانی برای گەلی و حکومەتی عێراق زانی و رێزی گرت لە داکۆکیە بێ بڕانەوەکانی ئێران لە بەغدا لە بواری جیاجیادا بە تایبەت نەهێشتنی ترۆریسم .

ئیبراهیم جەعفەری هەروەها خوازیاری پەرەی پێوەندی نێوان دوو وڵات بووو .

حسێن جابری ئەنساری ش جەختی کردەوە لەسەر بەهێزبوونی پێوەندی نێوان دوو وڵات و ئامادەیی ئێرانی راگەیاند بۆ هەرچەشنەپشتیوانیەک لە عێراق .

سەرپەیڤ