ته‌مووز 23, 2017 17:07 Asia/Tehran
  •  ئیمزای یادداشتی تەبایی نامەی هاوکاری بەرڤانی-سەربازی لە نێوان ئێران و ئێراق

وەزیرانی بەرڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێراق لە تاران یادداشتی تەبایی هاوکاریی بەرەڤانی- سەربازییان ئیمزا کرد.

" سەردار سەرتیپ حسەین دیهقان" وەزیری بەرگری ئێران و " سەرلەشکەر عیرفان ئەلحەیالی"Erfan al-Hiyali وەزیری بەرگری ئێراق ڕۆژی یەکشەممە لەم یادداشتی تەباییە، لەسەر اهوکاریی بەرەڤانی- سەربازی دوو وڵات لە دەڤەرە جۆر بە جۆرەکان جەختیان کردووە .  پەرەی هاوکارییەکان و گۆڕینی تاقیکارییەکان لە خەبات دژی ترۆریسم و دەمارگرژیی، ئاسایشی سنوورەکان و پشتیوانییەکانی فێرکاری، لۆجێستیکی، تەکنیکی و سەربازی لە برگەکانیی یادداشتی تەبایی هاوکاریی ئێران و ئێراقە.

" سەردار سەرتیپ حسەین دیهقان" وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانیی ئێران دوای ئیمزای یادداشتی تەبایی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئێراق لە کۆری هەواڵنێران دا ، وتی: ئەم یادداشتی تەبایی نامەی هاوکاریی چوارچێوەیەکە بۆ هاوکارییەکانیی داهاتوو و بنەمایەکە بۆ پەرەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات . سەردار سەرتیپ دیهقان،  هەروەها ئاماژەی کردە  سەرکەوتنەکانیی ئەمدواییەی سوپا و خەڵکی ئێراق بەرامبەر تاقمە ڕەشەکووژەکان و وتیشی: درێژەی هاوکارییەکانیی ئێران و ئێراق پێش دەگرێت لە ڕوودان و دەرکەوتنی وەها ڕەوت گەلێک لە ئێراق وناوچە دا. " سەرلەشکەر عیرفان ئەلحەیالی" وەزیری بەرگری ئێراق یش وتی: یادداشتی تەبایی ئیمزا کراوە لە نێوان ئێران و ئێراق لە بواری ئاسایشی و لەچوار چێوەی قازانج و بەرژەوەندیی دوو وڵاتە. وەزیری بەرگری ئێراق ڕۆژی شەممە لە سەرووی لیژنەیەکی بەرەڤانیی لەسەر بانگێشتنیی فەرمی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانیی تارانی کردووە .

سەرپەیڤ