ته‌مووز 23, 2017 17:36 Asia/Tehran
  • فرۆشتنی ئافرەتانی مووسڵی لە بازاری بەردە فڕۆشی داعش

تاقمی ترۆریستی داعش لە درێژەی تاوانکارییەکانیی لە ئێراق، سات و سەودا دەکات بە ژمارێک لە ئافرەتە ڕفێندراوە ئێراقیییەکان لە کەرکووک دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەنالی " سومەریە نیوز"ی ئێراق، تاقمی ڕەشەکووژی داعش ، ئەو ئافرەتانەی لە مووسڵ ڕفاندووە و لە شاری " ئەلحەویجە" لەباشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک(باکووری ئێراق) بازاری بەردە فرۆشی داناوە.

شاری حەویجە هێشتایش لە چنگ ڕەشەکوژانیی داعشی دایە و هێزەکانیی سوپای ئێراق خەریکی ئامادە بوون بۆ جێبەجێکردنیی ئۆپەراسیۆنیی ئازاد کردنەوەی ئەو ناوچەیە. تاقمی ترۆریستی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەشگەلێکیی باکوور و رۆژئاوای ئێراقیی داگیر کردووە ، ئافرەتان و کچە ئێراقییەکان لە هۆز و ئایینی جۆر بە جۆر، کردووە بە بەردەی جنسی.

دوای ئازادیی مووسڵ لە باکووری ئێراق لە چنگ داعش، دەنگ وباسی ئەخسیری کچان و ئافرەتان و فرۆشتنی ئەوان زۆرتر بۆتەوە. هەواڵیکی دیکە ئەوەیە کە ، بەرپرسێکی ئێراقیی لە ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئێراق، باسی لە هەڵاتنی ٣٥٠ کەسی سیڤیل لە ناوچەکانیی ژێر رکێفی داعش لەو پارێزگایە کردووە. بە وتەی" عیماد ئەلدۆلەیمی" فەرمانداری شاری ڕەتبە لە پارێزگای ئەنبار زیاتری ئەو کەسانە والە چنگ داعش هەڵاتوون ئافرەت ومنداڵ وکەسانیی بەسالاچوون. ئەلدۆلەیمی وتیشی: ئاوارەکان بۆ هەڵاتن لە ناوچەکانیی ژێر رکیڤی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ هەر کەس ٣٠٠ دۆڵار بە قاچاخچیانی ئینسان ئەدەن.