ته‌مووز 23, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • جەختی حەیدەر عەبادی لە سەر مانەوەی حەشدی شەعبی ئێراق

سەرۆک وەزیرانیی ئێراق جەختیکرد: بەسیجی جەماوەری (حەشدی شەعبی) ناوەندێکی ئاسایشیی سەرەکیی و بێ لایەن بووە و ئەرکی وڵات پشتگری کردن لەوە.

" حەیدەر عەبادی" ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئێوارەی شەممە لە دیداری لیژنەیەک لە فەرماندەران و هێزەکانی بەسیجی جەماوەری (حەشدی شەعبی) جەختیکرد بەسیجی جەماوەری لە ناوەوەی کۆمەڵگەی ئێراقە و لە دەوڵەت دادەمێنێتەوە .

قسەکانی عەبادی بۆ بەرگری و ڕێزگرتن و پێویستیی پاراستن و مانەوەی "حەشدی شەعبی" ئێراق لە حالێک دایە کە دەنگ وباس گەلێک لەلایەن دەوڵەتەکانیی پیلانگێری رۆژئاوایی و حاکمانیی عەرەبی لاگری ترۆریستانی تێکشکاوە لە ئێراق لە بارەی هەڵوەشانەوەی ئەم پێکهاتەیە کە یەکێ لە ئەرکانەکانیی سەرەکیی بەرگری ئێراقە دەبیسترێت. 

بێ گومان لاگرانی ترۆریستان لە ئێراق کە ئەم ڕۆژانە لەو پەری ناباوەریی سەیری شکستی بەکرێگیراوانیی خۆیان(داعش) یان کردووە بە باشی لەم خالە ئاگادارن کە یەکێ لە هۆیە سەرەکییەکانیی ئەم شکستە ئەنجامیی بەشدار بوونی بە کاتی خۆی هێزی حەشدی شەعبی بووە لە نێو گۆڕەپانیی خەبات دژی ترۆریستان دا. تا پێش لە پێکهاتنی حەشدی شەعبی ترۆریستان بە پاڵپشتیی و لاگرییەکانی دەوڵەتە رۆژئاواییەکان و بە هۆی ژمارێک لە خەیانەتەکانیی هۆکارانی خۆفرۆشی توانیان  ناوچە گەلێکی زۆر لە خاکی ئێراق بخەنە ژێر ڕکیفی خۆیان  بەڵام دوای پیکهاتنیی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری و پەیوەسبوونیان بە ئەرکانیی بەرەڤانیی ئەو وڵاتە، لە کردەوە دا، هەموو هاوسەنگییەکانیی سیاسی ترۆریستان و لاگرانیی ئەوانی تێکدا و چالاکیی پڕ خڕۆشی جەماوەریی لەو وڵاتە حیماسەتی شکستی داعش لەو وڵاتەی بەدی هێناوە.

لە وەها بارودۆخێک دا ئەوان بەمەبەستیی تۆلەسەندنەوە لەو پێکهاتەی جەماوەرییە ئەوانیان داوە بە تاوانپاڵدانەکان و چەواشەکاریی . هەوڵەکان بۆ لەناو بردنیی هێزەکانیی بەسیجی جەماوەری ئێراق لە حالێکدایەکە  ئەم هێزە وەکوو یاسای پەسەند کراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە وەکوو پێکهاتەیەکیی یاسایی لە ئێراق دا دێتە ئەژمار.

پەرلەمانیی ئێراق نزیک ٧ مانگ لەمەو بەر بەئامادە بوونی ٢١٠ نوێنەر و بەسەرۆکایەتی" سەلیم جەبووری" پێکهات و بە زۆرینەی دەنگەکان بە یاسای پێکهاتەکانیی جەماوەری ئێراق وەکوو" پێکهاتەی بەسیج" دەنگی ئەرێ داوە. بە گوێرەی ئەم یاسایە، ئەنجوومەنیی نوێنەرانیی ئێراق لەگەڵ پەیوەسبوونیی هێزەکانیی حەشدی شەعبی بە هێزە چەکدارەکان و جەستەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕەزامەندیان دەربڕیوە . گۆرانکارییەکانیی ئێراق لە جیگەی ڕۆژ بۆ رۆژ زیاتری پێکهاتەی بەسیجی جەماوەریی لە گۆڕەپانیی بەرەڤانیی ئێراق و ئامادە بوونی چالاکی ئەو لە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە لە سەردەمی دوای داعش باس دەکات .