ته‌مووز 23, 2017 18:52 Asia/Tehran
  • پووچەڵ کرانەوەی ئوپراسیونی تێڕۆڕیستی لە ڕۆژئاوای ئێراق

هێزە ئاسایشیەکانی ئێراقی بەریان گرت بە ڕوودانی پەلامارێکی تێڕۆڕیستی بە تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ڕوژئاوای ئێراق .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ئیسپوتنیکی  ڕووسیا  ئەو  تڕوموبیلە  ڕۆژی   یەکشەمە  لە ناوەندێکی  پشکنین لە 60  کیلومەتری ڕۆژئاوای شاری ڕۆمادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار ڕاگیرا . بە گوێرەی ڕاگەیندراوی ژێدەرە ئێراقیەکان  شوفێری تڕوموبیلی بۆمب ئاخنکراو لە ئەندامانی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش بووە  و بۆ لێپیچینەوە گوێزرایەوە   ناو بنکەی ئاسایشی .تاقمی تێڕۆڕیستی داعش زۆربەی  ناوچەکانی ژێر کونتڕولی خۆی لە   ڕوژئاوای  ئێراق لە دەس داوە و ئێستاکە   تەنیا سێ ناوچەی " عانە " ڕواە " ئەلقایم " لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە چنگی ئەو گرووپە یە . تاقمی تێڕۆڕیستی  داعش لە ژوئەنی 2014 کە گەیشتە ئێراق بەشگەلێک لە باکوور و ڕۆژئاوای ئێراقیان  داگیر کرد و جەنایەتگەلێکی زۆریان لەو ناوچە ئەنجام دا . هێزەکانی ئێراقی لە سێ ساڵی ئەم  دواییە توانیان زۆربەی ناوچەکانی ژێر کونتڕۆلی داعشیان ڕزگار بکەن  .