ته‌مووز 24, 2017 19:01 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕکەرە ئێراقیەکان  یەکێک لە گەورەترین کارگەکانی بۆمب چێکردنی داعش لە ئەنباریان لەناو برد

فڕۆکە شەڕ کەرە ئێراقیەکان لە پەلاماری ئاسمانی بە دوایەک دا یەکێک لە گەورەترین کارگەکانی بۆمب چێکردنی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار خاپوور کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلعێراقیە بە کەم بوونەوەی چالاکیەکانی تێڕۆڕیستی تاقمۆکەی داعش لە ناوچە سنووریەکان  فڕۆکە شەڕکەرە ئێراقیەکان  لە پەلامارگەلێکی بە دوای یەک دا   بنکەکانی گرینگی  ئەو تاقمە تێڕۆڕیستیەیان لە ڕۆژئاواییترین   شوێنی   پارێزگای ئەنبار   دایە بەر پەلامار  بە جۆرێک کە توانیان یەکێک لە گەورەترین کارگەی  بۆمب نانەوەی تێڕۆڕیستان لە ناوچەی عانا خاپوور بکەن . حسام ئەلتەمیمی   پەیامنێری  کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلعێراقیە لە ڕاتپۆڕتێکدا وتی  بە پشت بەستن بە و زانیاریانەی  وا  ئیدارەی  هەواڵگری  سەربازی  ڕادەستی هیزی ئاسمانی ئەرتەشی  ئێراقی  دەکات  فڕۆکە شەڕ کەرە ئێراقیەکان  ئوپراسیونی  بەربڵاوی  خۆیان بۆ کەم کردنەوەی توانایی  سەربازی داعش لە ناوچەکانی  ڕۆژئاوایی  پارێزگای ئەنبار ئەنجام ئەدەن .  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  ئێف شازدە  پەلاماری  ئاسمانی  زۆر گرینگ و ورد لە و ناوچانەیان  ئەنجام داوە  لەو ئوپراسیونە  یەکێک لە گرینگترین کارگەکانی بۆمب نانەوەی تڕوموبیل بە دەس داعشەوە لە ناوچەی عانا لە دوورترین شوینی پارێزگای ئەنبار کەوتە بەر پەلاماری  ئاسمانی. لە پەلامارێکی ئاسمانی هاوشێوەی دیکە دا   فڕۆکە شەڕ کەرەکان  ناوچەی ڕاوایان بوردمان کرد کە لەو پەلامارەدا دەیان  تێڕۆڕیست کوژران   و سێ تڕوموبیلی بۆمب ئاخنکراوییش  لەناو چوون  لەشکەری حەوتیش خەریکی  پشکنینی ناوچە جۆراوجۆرەکان و پاکتاو کردنیان لە تێڕۆڕیستانی  داعش لە ناوچە باکووریەکانی فورات بۆ وێنە   بەنداوی  حەدیسە و ناحیەی کەبیسەیە . فەرماندەرایەتی  ئوپراسیونی  هاوبەشیش جەختی کرد   زانیاریگەلی گرینگ لە جم و جۆڵی تێڕۆڕیستان لە ناوچەکانی سارایی و سنووری  لە کەرتی  سنووری لە  پارێزگای نەینەوا  تا شاری   ئەلقائم  بە دەس  هاتووە  ئەو تێڕۆڕیستانە  کەوتوونە تە  بەر  پەلاماری  تۆپخانەیی  هێزە زەوینیەکانی ئەرتەش . هێزە زەوینیەکان  بەشکگەلێکی  بەربڵاو لە کەرتی سنووری ئێراقیان ڕزگار کردووە .