ته‌مووز 25, 2017 10:51 Asia/Tehran
  • ئەلعیبادی  خوازیاری ڕەت کرانەوەی جم و جۆڵی هۆزیی بوو لە ئێراق

سەرۆک وەزیرانی ئێراق داوای لە گشت ئێراقیەکان و ڕەوتە سیاسیەکانی ئەو کرد وێڕای پشت بەستن بە یەکگرتوویی دروشمگەلی هۆزی کە دەبێتە هۆی توند و تیژی ڕەت بکەنەوە

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  حەیدەر عیبادی دوانیوەڕۆی دووشەمە لە ڕێ و ڕەسمی جێژنی  هەفتەی  سەرکەوتن ( ڕزگاریی مووسڵ ) کە لە لایەن  پارتی  دەعوەی  ئیسلام ئێراقەوە بەڕێوە چوو  بوو  داوای لە ڕەوتە   سیاسیەکانی ئەو وڵاتە کرد  لە کێبەرکێیەکانی  هەڵبژاردنی  داهاتوو کە بڕیارە   لە مانگی مارسی  2018  بەڕێوە بچێت   بە شەرافەتەوە  بەشداری بکەن . سەرۆک وەزیرانی   ئێراق لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا   سەبارەت بە  هێزە ئێراقیەکان و بنەماڵەگەلێک کە لە ڕێگای  شەڕ بە دژی تێڕۆڕیزم  فیداکاریان کردووە   وتی :  ئێراق لە حەقی کەسانێک کە لە خەبات  بە دژی  تێڕۆڕیزم  فیداکاریان کردووە  هیچکات درێغیی ناکات . ئەلعیبادی  لە کاردانەوە  بە بڕێک لە  ڕاپۆڕتە نێونەتەوەییەکان سەبارەت  بە  قوربانیانی  سیڤیل و پرسەکانی هاوپەیوەند بە  ئوپراسیونی  مووسڵ  داوای  لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و مافی مڕۆڤ کرد  تا  زانیاریەکانی خۆیان  لە سەرچاوە متمانە پێکراوەکانی ئێراقی وەدەس بێنن .   سەرۆک وەزریانی  ئێراق  هەروەها  لەو شتەی  وا دەسدرێژکاری ب ە مافی  شاروومەندان  زانی  بەرائەتی خۆی ڕاگەیاند و وتی  ئەوانەی وا بە دەر لە  چوارچێوەکانی یاسا  دەسدرێژی بۆ سەر   شاروومەندان   دەکەن  لە  ئێمە نین . . حەیدەر عیبادی  10 ژوئییە  بە شێوەی فەرمی   ڕزگار کرانی  بە تەواوی  مووسڵ  لە چنگی تاقمی تێڕوڕیستی  داعش ڕاگەیاند بوو .