ته‌مووز 25, 2017 12:10 Asia/Tehran
  •  وەزیری دەرەوی ئێراق : لە چارەنووسی  هاووڵاتیانی  هێندی ڕفێندراو  زانیاریەک لە بەر دەستدا نیە

وەزیری دەرەوەی ئێراق بە هاوتا هێندیەکەی خۆی وتی کە زانیاریەک لە شوێنی نیشتەجێ بوونی 39 هاووڵاتی هێندی ڕفێندراو لە لایەن داعشەوە لەبەر دەست دا نیە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ئیسنا و بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی  فەڕانسا   ئیبراهیم جەعفەری  سەرۆکی دەزگەی  دیپلۆماسی  ئێراق لە وتووێژ   لە گەڵ سوشما سواراج  هاوتای  هێندی خۆی  سەبارەت بە  چارەنووسی  39 هاووڵاتی هێندی کە پێشتریش لە مووسڵ لە لایەن  تاقمۆکەی تێڕۆڕیستی داعشەوە  ڕفێندرا بوون   نائاگاداری خۆی ڕاگەیاند .جەعفەری دوای دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی  هێند بە پەیامنێرانی وت : ئێمە نازانین  کە ئایا ئەو کەسانە زیندوون  یان نە ؟ناوبراو درێژەی دا :  ئێراق هەموو  هەوڵی  خۆی بەکار دێنێ بەڵام تا بەم کاتە  ناتوانین سەبارەت بە چارەنووسی ئەوان  شتێک بڵێین .وەزیری دەرەوەی ئێراقیش جەختی کرد  دەوڵەتی بەغدا هەموو هەوڵی خۆی بۆ دۆزینەوەی  ئەو 39 شاروومەندە هێندیە  ڕفێندراوە   بە کار دێنێ و لەو بوارەدا  بەردەوام لە گەڵ دەوڵەتی هێند لە پەیوەندی دایە . وتەکانی سەرۆکی دەزگەی دیپلۆمسی  ئێراق لە حاڵێکدا  ڕاگەیندرا  کە  بەرلەوە دەوڵەتی هێند بە بنەماڵەی   کەسانی ڕفێندراو متمانەیان دابوو  کە ئەوان   لە تەندروستی دان . بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیسنا  39  شاروومەندی هێندی  لە ژوئییەی  2014 بە دەس  تێڕۆڕیستانی  داعشیوە لە مووسڵ  ڕفێندران .