ته‌مووز 26, 2017 08:43 Asia/Tehran
  •  پشتگری ڕژیمی سرائیل لە دابەشکردنی ئیراق

وەزیری دادی ڕژیمی زایۆنی لە دابەشکردنیی ئێراق دوا بە دوای جیایی کوردستانی ئەو وڵاتە پشتگری کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن،" ئایلت شاکید" وەزیر دادی ڕژیمی زایۆنی ڕۆژی سێ شەممە لەبارەی کۆپرسیی جیایی کوردستانی ئێراق بانگەشەی کرد: کوردەکان بە راستی شایستەی خاوەنیەتی دەوڵەتی سەربەخۆن.

ئەم وەزیرە زایۆنیستە ، پارچە پارچەکرانیی ئێراقی بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی زانی و وتیشی : پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی دەتوانێ شوورەیەکی جیاکەرەوە بجوولێتەوە و ببێتە هاوپەیمانیکی گرنگ بۆ ئیسرائیل.

بەرلەوە، چەند بارو بنەی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەندەرکانیی ئیسرائیلی فڕۆشراون و ڕژیمی زایۆنی خوازیاری نەوتی کوردستانی ئێراقە.  پارچە پارچە کرانیی ئێراق ویستی زایۆنیستەکان وئەمریکاییەکانە. بە گشتی پارچە پارچە کرانیی وڵاتانی سەربەخۆی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، پیلانی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکایە. خەڵک ودەوڵەتی ئێراق بە ئاگاداریی لەم پیلانە نەیاری بەڕێوە چوونیی کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراقن. " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر جەختیکرد: کۆپرسیی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە نایاسایی و بە پێچەوانەی دەستووری ئێراقە.