سه‌رکه‌وتنی هێزه ئێراقییه‌کان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌که‌رکوک
سه‌رچاوه ئێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند؛ سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش له پارێزگای که‌رکوک، کوژراوه.
به‌پێی راپۆری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادینی لوبنان، دوابه‌دوای هێرشی ئاسمانیی سوپای ئێراق بۆسه‌ر مۆڵگه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له ڕۆژاوای پارێزگای که‌رکوک(باکووری ئێراق) ، تارق ئه‌مینه سه‌رکرده‌ی ئاسایشیی داعش که له ئاواییه‌ک له شاری حه‌ویجه خۆی شاردبۆوه، کوژرا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشیی له ئێراق وتی: تیرۆریستانی داعش ئه‌ندامانی خێزانێکی یانزه که‌سییان له‌ئاوایی ته‌ل زه‌هه‌ب له‌نزیک شاری حه‌ویجه له که‌رکووک کوشت. ئه‌و که‌سانه به‌نیازبوون له‌ده‌ست داعش به‌ره‌و به‌رزاییه‌کانی چیای حه‌مرین هه‌ڵێن.
به‌پێی هه‌واڵێکی دیکه له‌ئێراق، سه‌رچاوه ئێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند، ئۆپراسیۆنێکی به‌رفراوان به‌ئامانجی له‌به‌ین بردنی ده‌س و پێوه‌ندییه به‌جێماوه‌کانی داعش له‌سارای پارێزگای ئه‌نبار له‌ڕۆژاوای ئێراق ده‌س پێ ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی تیرۆریستانی داعش پاش هه‌ڵاتن له ناوچه‌و شاره ڕزگارکراوه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار په‌نایان بردۆته ئه‌و سارایه‌و له‌و شوێنه بۆ په‌لاماره تیرۆریستییه‌کانی سه‌رناوچه هێمنه‌کانی پارێزگاکه، که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
پێشتریش ژمارێکی زۆر له تیرۆریستان که خه‌ڵکی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان بوون له شاری "عنه" له رۆژاوای پارێزگای ئه‌نبار به‌ره‌و شاری ڕه‌ققه‌ی سووریا هه‌ڵاتن.