ئاب 14, 2017 21:02 Asia/Tehran
  • کرانەوەی تێپەڕگەی سنووری زەوینی نێوان عێراق وعەرەبستان دوای بیست وحەوت ساڵ

بۆ یەکەم جار لە درێژایی بیست وحەوت ساڵی ڕابردوو، تێپەڕگەی جەدیدە عەڕعەڕ کە لە سنوورەکانی باشووری عێراق ولە سنوورەکانی باکووری عەرەبستان هەڵکەوتووە بەرەو ڕووی هاووڵاتیانی عێراقی کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ئەم هەنگاوە دەتوانێ پێوەندی نێوان عەرەبستان وعێراق بەرەو ئاسۆی بەربڵاوتر هان بدات وبگەڕێنێتەوە بۆ ساڵانی پێشوو هەربەم هۆیەوە دوو وڵات ڕیککەوتن تێپەڕگەی رەسمی " جدیدە عەرعەر" بەشێوەی رەسمی وهەمیشەیی بکەنەوە. هاسان کاری حەڕەکەتی حاجیە عێراقیەکان و بەهێزکردنی پێوەندیەکانی بنەماڵەیی وعەشیرەیی لەنێوان دوو لایەن لە سودوبایخەکانی کرانەوەی ئەم تێپەڕگەیەیە.