ئاب 15, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: وتووێژ لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان راشکاوانەو قووڵ بوو

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند دیدارلەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لەبارەی گشت پرسیی ومەسەلەکانی بەرناکۆکی راشکاوانەو قووڵ بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس نوسینگەی راگەیاندنی حەێدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند  جڤینی ڕۆژی دوشەممە لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی باڵای گشت پرسیی لە هەرێمی کوردستان کە لە بەغدا بەڕێووە چوو، شایەتی وتووێژی ئاشکراو قوڵ بوو.

بە پێی بەیان نامەی ئەم نوسینگەیە کە  نوسخەیەکی لە ماڵپەڕی راگەیاندنی روداو بڵاو کرایەوە ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندیکی سیاسی کەلە هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا هاتبوو ، راوێژکاری کرد.

لەم دیدارەدا ، لەهەوڵە هاوبەشەکانی نێوان دەوڵەتی فیدراڵی عێراق وهەرێمی کوردستان لە شەڕی ئازاد کرانی موسڵ ڕێزگیراو لەسەر پێویستی تۆکمە وتەواوی ئازادکرانی سەرزناسەی عێراق لەدەس داعش، پیداگری کرد.

لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: ئەم دیدارە شایەتی وتووێژی ئاشکراو قوڵ لەبارەی چالاک کردنەوەی  میکانیزمە باشەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی بەردەم وبەدی هێنانی کەش وهەوایەکی ئەرینی بوو. لەم دیدارە دا لەسەر درێژەی وتووێژ  بنیاتنەرو جیدی بۆ بەدی هاتنی بەرژەوەندی هاوبەشی نەتەوەی عێراق ولابردنی گشت نیگەرانیەکان وترس ودڵەڕاوکە مێژووییەکانی بەردەم بۆ یەکیەتی عێراق ، ڕێککەوتن کرا.

دوێنێ شاندێکی پایەبەرز لە هەڕێمی کوردستان گەیشتە بەغدا هەتا مەسەلەی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی سەربەخۆیی لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی عێراقی لێک بداتەوەو یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم شاندە لەگەڵ عیبادی بوو کە شەوی ڕابردوو ئەنجام بوو.