ئاب 16, 2017 10:49 Asia/Tehran
  •  ڕێککەوتنی عەبادی لەگەڵ کوردەکان بۆ پاراستنی  یەکێتی  و یەکپارچەیی عێراق

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە ڕێککەوتن لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستانیی ئەو وڵاتە کرد سەبارەت بە پاراستنیی یەکێتی و سەروەری عێراق.

شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی  دووشەممە لە سەفەر بۆ بەغدا لەگەڵ: " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیدار و لەبارەی بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لەم ناوچەیە وتووێژی کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، " حەیدەر عەبادی" ئێواڕەی سێ شەممە لە پریس کۆنفرانسێک لە بەغدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتن لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر دەستووری کاری چارەسەریی ناکۆکیەکانیی ئێستا لە نێوان هەولێر وبەغدا لە چوارچێوەی پاراستنیی یەکێتی و سەروەری وڵات ، جەختیکردووە لە سەر چارە سەریی ئەم ناکۆکیانە لە ڕیگای وتووێژ بە مەبەستیی پاراستنی قازانج و بەرژەوەندی عێراق.

عەبادی  بە ئاماژە بە تێگەییشتنیی بەرامبەر و رێزگرتن لە کەسی زاڵ بەسەر کۆبوونەوەکان  لەگەڵ شاندی هەرێمی وکردوستانی عێراق، ناڕەزامەندی دەربڕیوە  لە هێنانە ئارای پرسی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و بەڕاشکاوی وتی هێنانە ئارای ئەم پرسە ئەویش لە کاتێک کە بە هاوکاریی و تەعامۆڵ سەرکەوتنیی گەورە لە شەڕ دژی داعش هاتۆتە دی ، لۆژیکانە نییە .

 سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وریایی دان لەبارەی گۆڕینی نەخشەی سنوورەکانیی ئەو وڵاتە کە بوار خۆشکەریی تراژدیایەیە وتیشی ڕێفراندۆم  چ قازانجێکیی نییە بۆ کوردەکان .

 عەبادی هەروەها بە ئاماژە بە درێژەی ئۆپەراسیۆنی وەرگرتنەوەی ناوچەکانیی ژێر ڕکێفی داعش، لە سەر ڕۆڵی کاریگەریی عێراق لە ڕیبازیی خەبات دژی ترۆریسم  لە ناوچە و لاوازی داعش لە خاکی سوریا دا جەختیکرد .