ئاب 16, 2017 21:13 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی هێمای ڕزگار کردنی عێراقە

وتەبێژی سەرۆکی تاقمی سەدر ڕایگەیاندووە: حەشدی شەعبی هێمای ڕزگار کردنی عێراقە لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی سومریەنیوز، سەلاح عوبەیدی وتەبێژی موقتەدا سەدر سەرۆکی تاقمی سەدر لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی الاتحادی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ڕایگەیاندوە: خواستی موقتەدا سەدر نەک هەڵوەشانەوە بەڵکو بەیاسایی کرانی جێ و شوێنی حەشدی شەعبیە لە عێراق دا.

موقتەدا سەدر پێشتر وتبووی کە عێراق دەبێ بەهرە لە سەرکردایەتییەکی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان بەرێ و هێزەکانی حەشدی شەعبیش بچنە ژێر چاودێریی دەوڵەتی ئەم وڵاتەوە. ئەم وتانە لە نێو کۆڕوکۆمەڵەسیاسییەکانی عێراق دا وەک هەوڵدانی سەدر بۆ چەک کردنی حەشدی شەعبی لێک درا بووەوە.

هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پەسەند کردنی مەجلیسی عێراق لە تەنیشتی سوپای ئەم وڵاتە، ڕۆڵێکی گرینگ لە بەرەوڕوو بوونەوەی تاقمە تیرۆریستیەکاندا دەگێڕێت.

پەرلەمانی عێراق لە 26ی نوامبری ساڵی 2016 بە زۆرینەی دەنگەوە حەشدی شەعبیی وەک بەشێکی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەیاند.

حەشدی شەعبی داگری تاقم و چینە جۆربەجۆرەکانی عێراقە کە بە پێی داخوازیی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق هاوکات لەگەڵ کەوتنی شاری موسڵ لە دەهەمی ژوئەنی 2014 دا پێک هات. 

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە.