ئاب 17, 2017 13:24 Asia/Tehran
  • داخوازیی ئێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێ و شوێن گرتنی تیرۆریستانی داعش

ئێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە تا لە بواری کۆ کردنەوەی بەڵگە بۆ پەیگەڕکردنی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەبەر جەنایەتەکانی دژ بە مرۆ ڤایەیتی یارمەتیی دەوڵەتی ئێراق بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس؛ ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی ئێراق لە نامەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە دەستی ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نووسی: دەوڵەتی ئێراق هاوڕێ لەگەڵ بەریتانیا خەریکی ئامادە کردنی دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنەی ئاسایش دژ بە ئەندامانی داعشە.

ئەم نامەیە پتر لە پێنج مانگ لەمەوبەر و پاش داخوازی پارێزەرێکی مافی مرۆڤ لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەڕێ کرابوو بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بتوانێ لێکۆڵینەوەیەک لە بواری جەنایەتەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق دەست پێ بکات.

بە داگیر کرانی موسڵی ناوەندی نەینەوا، لە لایەن داعشەوە لە ژوەنی ٢٠١٤ تا ١٠ی ژولایی ڕابردوو کە ئەم شارە بە تەواوەتی لە ژێرچنگی داعش ڕزگار کرا، ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە جەنایەتێکی بێ هەژماریان دژ بە خەڵکی ئێراق  ئەنجام دا.